بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێو ڕەسمی دەستپێکی بیست و سێهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازی نەوت، گاز، پاڵاوتن و پترۆشیمی لە تاران جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئێران وڵاتێک نییە کە بتوانڕێت لە بازاڕی جیهانی نەوت و وزە لە بەرچاو نەگیردرێت.
ناوبراو وتیشی: ئێران بەردەوام بە دوای نرخی دروست و قبووڵ کراوەی نەوتدایە تاکوو بەرهەمهێنەران هان بدات بۆ بەرهەم هێنانی زۆرتر و بازاڕی جیهانی ناسەقامگیر نەبێت.
وەزیری نەوتی ئێران هەروەها ڕایگەیاند: پیشە سازیی نەوت جگە لە داهاتی نەوت دەوتوانێ ببێتە هۆی چالاکیی ئابووری.
بیست و سێهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پیشە سازیی نەوت ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئامادە بوونی 1053کۆمپانیای ئێرانی و 600 کۆمپانیای بیانی لە 37 وڵاتی جیهان لە تاران دەستی بەکار کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment