سه‌یید عه‌مار حه‌کیم: عێراق به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ڕێبه‌ری ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق ده‌ڵێت: قه‌یرانی عێراق قه‌یرانی دارایی نییه‌ به‌ڵکوو قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئیداره‌کردنی دروستی وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید عه‌مار حه‌کیم له‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی "الفضیلیه‌"ی عێراق ڕای‌گه‌یاند: عێراق به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی دارایی نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵکوو به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دروست بۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر گرینگیی ئاماده‌بوونی مه‌یدانیی عێراق و کار و چالاکیی به‌رپرسان جه‌ختی کرده‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سڵه‌حه‌تی عێراقه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانییه‌ ده‌بێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌نگده‌ران ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و ڕاستییانه‌ بگۆڕن که‌ له‌ وڵاتدا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13860

Your Comment

You are replying to: .
captcha