به‌ره‌ی تورکمانی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕه‌وانه‌کرانی چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژاردن بۆ که‌رکووک ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ که‌رکووک باس له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌کرانی چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژاردن بۆ که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌معان به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێسی وتوووه‌: که‌رکووک ته‌نها پارێزگایێکه‌ که‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی ته‌ندروست ده‌بێ چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و شوێنه‌ ڕه‌وانه‌ بکرێت.

ناوبراو وتیشی: به‌ره‌ی تورکمانی هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق له‌گه‌ڵ ڕه‌وانه‌کردنی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگای که‌رکووک.

سه‌معان ده‌شڵێت: به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌ندامێکی له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و نوێنه‌ره‌ مافی ده‌نگدانی نییه‌ به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ داوا له‌ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌کات وه‌ک دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراق ڕێگه‌ بدات چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژاردن چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ پارێزگای که‌رکووک بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13859

Your Comment

You are replying to: .
captcha