بەپێی هەواڵی کوردپرێس یەک لەو خاڵە گرینگانەی بەردەوام دەوری بووە لە ڕۆڵ و پێگەی کورد لە عێراق، شێوازی مامەڵەکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا لەگەڵ کورد بووە. ئەو وڵاتە بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو ساڵی 2014 و پاش هێرشەکەی داعش پشتگیریی کوردی کرد لە سووریا. ئەگەر جی هەندێ لایەن و چاودێری سیاسییش دەڵێن ئەو پشتگیری کردنە لە بەر ئەوە بوو کە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە.
جویل وینگ چاودێریی سیاسی لە سەر کار و باری عێراق لە بارەی پشتگیری کردنی ئەمریکا لە کوردی عێراق لە سەر پرسی ڕیفراندۆم بە ئاژانسی کوردپرێسی وتووە: ئەمریکا بەردەوام جەختی کردۆتەوە کە پشتگیریی یەکڕیزیی خاکی عێراق دەکات ئەوەش مانای ئەوەی دەبێت کە ئەمریکا پشتیوانی ناکات لە پڕۆژەی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق.
ناوبراو زیاتر دەڵێت: ئەمریکا بەردەوام پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە و هەوڵی داوە ڕۆڵی نێوبژیڤان بگێڕێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی بەغدا.
ئەو خاوەن بیرە سیاسییە سەبارەت بە تێڕوانینی گشتیی ئەمریکا بەرانبەر بە کوردی عێراق زیادی کرد: ئەمریکا دژی سەربەخۆییی کوردستانە و تەنانەت دژی بەڕێوە بردنی گشتپرسییش بوو. ئەمریکا لە 2003وە پێداگر بووە لە سەر ئەوەی کورد لە بەغدا دەوری هەبێت.
جویل جوینگ لە بارەی تێڕوانین ئەمریکا لەسەر کوردی تورکیا بە کوردپرێسی وت: ئەمریکا پارتی کرێکارانی کوردیتان (پەکەکە) بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانێت و تەنانەت لە بەرپەرچ دانەوەی پەکەکەش یارمەتیی دەوڵەتی تورکیای داوە و زانیارییەکانی خۆی لە بارەی پەکەکەوە بۆ دەوڵەتی تورکیا دەنێرێت.
Your Comment