بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌لی شه‌مخانی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: وه‌ک به‌رپرسی ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تی وڵات به ئاشکرا و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که به هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی دوژمنان له توانا و هێزی سه‌ربازیی ئێران له ناوخۆ و ناوچه‌که، هه‌روه‌ها یه‌کگرتوونه‌بوونی به‌ره‌ی دوژمنانی ئێران، ئه‌گه‌ری هیچ جۆره شه‌ڕێک له دژی ئێران له ئارادا نییه و هیچ مه‌ترسییێک ڕووبه‌ڕووی ئێران نابێته‌وه.
شەمخانی ڕاشیگەیاند، ئەوەى هەیە تەنها شەڕێکى دەرونییە و دژ بە هاووڵاتییانى ئێران بەڕێوە دەچێت.
شه‌مخانی ئاماژه‌ی بەوەش دا، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنی پێشووی وڵاته‌که‌ی خۆی قبوڵ نییه بێ گومان هیچ وڵاتێکی دیکه ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانوستان بکات چوونکە ڕه‌نگه بڕێک له وڵاتان ئێستا ڕه‌تی بکه‌نه‌وه.
Your Comment