بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش گفتوگۆی نێوان فەرماندە سەربازییەکانی سوپای دیموکراتیی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و فەرماندە ئەمریکییەکان، واشەنتۆن بڕیاری دا دیسان دەست بکاتەوە بە ناردنی چەک بۆ سوپای دیموکراتیی سووریا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون پشتگیریی سەربازیی ئەمریکا بۆ هێزی سوپای دیموکراتیی سووریا دەستی پێکردەوە ئەوەش بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دەیرەزوور.
هەر بەو پێیەش ئەمڕۆکە کاروانێکی چەک و جیهازاتی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتووەتە کوردستانی سووریا و بەرەو قامیشلۆ و تەل تەمیر دەڕوات.
سەرچاوە خۆجێییەکان بڕی ئەو چەکانە بۆ 80 تا 100 لۆری دەخەمڵێنن.
سەرچاوە: زەڕ نیوز
Your Comment