کوردپرێس- شیرین ڕەزا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی (ئەلعەرەبی لجەدید)ـ یڕاگەیاندووە: ئێمە پێشبینی نزیک بوونەوەی عەبادی و پارتی دەکەین لە ھەڵبژاردنەکان و دوای ھەڵبژاردنەکانیش، چونکە لە ماوەی رابردوو زنجیرە کۆبوونەوەیەکی نھێنی لە نێوان ئەو دوو لایەنە ئەنجام دراوە.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندووە: عەبادی دەیەوێت لەگەڵ حزبە گەورە کوردییەکان لە ھەرێمی کوردستان بگاتە ڕێکەوتن، ئەمەیان کارێکی باشە، بەڵام لێرە لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا تەنھا بەرژەوەندیی تایبەت دەخرێتە پێش بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵاتەوە.
ھاوکات کەسە نزیکەکانی حەیدەر عەبادی ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانەی رەتناکەنەوە، رۆژنامەکە لە زاری یەکێک لەوانەوە کە ناوی نەھێناوە دەڵێت: "ئەو جۆرە وتووێژانە تا ئێستاش درێژەیان ھەیە."
Your Comment