کوردپرێس- رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "دەبێ ھەموومان ھەوڵ بدەین دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، ھەروەھا حكوومەتێكی شەراكەتی راستەقینە لەسەر بنەمای تەوافوق و ھاوبەشی راستەقینە دروست بكرێت، ئەگەر ئەوە بكرێت تا رادەیێک بۆ كورد باشە".
به‌وته‌ی ڕۆژ نوری شاوه‌یس، "ئه‌گه‌ر ئەوە نەكرا تاكە رێگەی ئێمە بابەتی ریفراندۆمە كە سوور بین لەسەر داخوازی گەلەكەمان ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە".
لە 25 ئەیلوولی ساڵی 2017 ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام درا، زیاتر لە 92% خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، له‌ئێستاشدا پارتی به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌كات.
Your Comment