یەكێتی نەیهێشت دوو ئیدارەیی لە هەرێم دروست ببێتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند ئەگەر حیزبەكەی لە حكوومەتی هەرێم بكشابایتەوە دوو ئیدارەیی دروست دەبووەوە، بۆیە باجی دا هەتا دوو ئیدارەی لە هەرێم دروست نەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی یەكێتیی نیشتمانی لە شارۆچكەی پیرەمەگروون راشیگەیاند ئەوە یەكێتی بوو، كە هەولێری لە داعش پاراست، ئەوە یەكێتی بوو خەونی نەیارانی لە كۆبانی لە گۆڕنا، ئەوە پێشمەرگەكانی یەكێتی بوون، كە گورزیان لە داعش وەشاند.

ناوبراو هەروەها وتیشی پیلانێک لە دژی كوردستان و یەكێتی بەڕێوەیە كە دەبێت یەكێتییەكان وشیار بن ‌و ئەم هەڵبژاردنە جیاواز و چارەنووس سازە و هەموو كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەر دەكرێن و ئەمجارە لەم هەڵبژاردنەدا دوو سەركردەی گەورەمان لەگەڵدا نییە ئەویش مام جەلال و نەوشیروان مستەفایە، دوو سەركردە، كە ڕۆڵیان هەبووە لە نووسینەوەی دەستوور لە بەغدا، دوو سەركردە، كە دەیانتوانی لە بەغدا یەكلایی كەرەوە بن و كۆكەرەوەی هەموو لایەنەكان بن.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13832

Your Comment

You are replying to: .
captcha