به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی ئیتالیی لئۆناردۆ که له وڵاتی سکۆتله‌ند فڕۆکه‌ی F-16 دروست ده‌کات له‌یزه‌ری ئامانجدۆزی له ناو فڕۆکه‌ی F-16ی سوپای تورکیا داناوه و ئه‌و فڕۆکانه‌ی له شه‌ڕی عه‌فرین به‌کار هێناوه.
کۆمپانیای جیهازاتی گه‌وره‌ی لئۆناردۆ هه‌ندێک کۆپته‌ر، فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر، فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، مووشه‌ک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دروست ده‌کات و ئێستاش ده‌ستی داوه به دابینکردنی سیسته‌می ئامانجدۆزیی لیزه‌ری که له فڕۆکه‌کانی F-16 له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌کار دێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه له داگیر کردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌گرن به‌ریتانیا و سکۆتله‌ند به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که چه‌ک و جیهازاتی پێویستیی تورکیایان دابین کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکاته سه‌ر عه‌فرین و ده‌ستیان تێکه‌ڵ بوووه له‌و هێرشه‌دا.
ئه‌و کۆمپانیا به بۆنه‌ی جۆراوجۆریی چه‌که‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سکۆتله‌نده‌وه پشتیوانی داراییی لێده‌کرێت و وته‌بێژی ئه‌و کۆمپانیایه ده‌ڵێت: هه‌ندێک له جیهازاتی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-16ی سوپای تورکیا له کارخانه‌ی ئه‌و کۆمپانیا له سکۆتله‌ند دروست کراوه به‌ڵام به وته‌ی ناوبراو ئه‌و بۆمب و مووشه‌کانه‌ی که له فڕۆکه‌کانی F-16ی تورکیا له عه‌فرین هاویژراوه هی ئه‌و کۆمپانیایه نییه.
ژماره‌یێک له چالاکوانانی مه‌ده‌نی له سکۆتله‌ند و دژبه‌رانی شه‌ڕی تورکیا له عه‌فرین ده‌وڵه‌ت به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که به پاره‌ی باجده‌رانی سکۆتله‌ندی پشتیوانیی دارایی له‌و کۆمپانیایه ده‌که‌ن و ڕایانگهیاندوووه ده‌وڵه‌تی سکۆتله‌ند و به‌ریتانیا به بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ تورکیا هاوده‌ستی ئه‌و وڵاته بوونه و به شێوه‌ی ناڕاسته‌خۆ ده‌ستیان تێکه‌ڵ بوووه له کوشتنی هاوڵاتییانی کورد له عه‌فرینی سووریا.
هه‌ندێک له حیزبه‌کانی ئه‌ڵمانیاش به بۆنه‌ی به‌کارهێنانی ده‌بابه‌کانی لیئۆپاردی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ هێرش کردنه سه‌ر عه‌فرین ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌تی به‌رلین گرتوووه. ڕه‌خنه‌کان له ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به هاوکاریی سه‌ربازیی تورکیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌نده بوو که حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته پڕۆژهیاسایێکیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کرد.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ferretی سکۆتله‌ند
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment