به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ئامه‌دی تورکیا به فه‌رمی کاندید کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی توركیا ڕاگه‌یاند و په‌یامی ده‌میرتاش له‌باره‌ی كاندید كردنی خوێندرایه‌وه.
ده‌میرتاش له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "من بده‌مه شایه‌نی ئه‌و متمانه‌یه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه‌ش چیم له ده‌ست بێت به زیاده‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌م به‌ڵام ئێوه‌ش باش ده‌زانن که لێره له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی زیندان ده‌رفه‌تێکی زۆر بۆ کار کردن نییه. ئێستا ده‌ست و ده‌نگ و هه‌ناسه‌ی من ئێوه‌ن، گه‌نجانن، ژنانن.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: دیاره دیسان بانگه‌شه‌یێکی بێ دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ئێمه ده‌ستی لێ به‌رناده‌ین و هه‌نگاو بۆ دواوه نانێین، بێ ئه‌وه‌ی شه‌و و ڕۆژ له به‌رچاو بگرن، ماڵ به ماڵ، کۆڵان به کۆڵان و گوند به گوند بگه‌ڕێن، ژیانی ئازادی و خۆشترین ژیان به هه‌موو که‌سێک بڵێن و بۆیان باس بکه‌ن، باسی ئه‌وه بکه‌ن که ژیانی ئاشتی و برایه‌تی چه‌ند خۆشه.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به پێویستیشی زانییه‌وه که له قۆناغی هه‌ڵبژاردندا هه‌موو که‌سێک به شێوه‌یێکی چالاک کار بکات و وتوویشییهتی: منیش لێره‌وه به هه‌موو دهرفهتێکمهوه هاوکارتان ده‌بم، ئێوه ببینن باشترین شت که له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یراندا ده‌رکه‌وێت ئێمه بین، به‌وانه‌ش بڵێن که ده‌ڵێن "له خوولی دووهه‌مدا پشتگیری کێ ده‌که‌ن" و به متمانه‌یێکی زۆره‌وه بڵێن که پشتگیریی ده‌میرتاش ده‌که‌ین.
کاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆکایه‌تی تورکیا داواشی له ده‌نگده‌ران كرد كه "به جۆش و خۆشحاڵییێکی زۆره‌وه خۆتان بۆ سه‌رکه‌وتنی 24ی حوزه‌یران ئاماده بکه‌ن، ئێمه تورکیا زیاتر پێش ده‌خه‌ین، بۆ به‌رقه‌رار کردنی ژیانێکی ئارام و ئاشتییانه، به متمانه‌یێکی به‌هێزه‌وه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌چین، ئێمه باوه‌ڕمان به خۆمان و کادێرهکانمان هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لدا دیموکراسییێکی گه‌وره داده‌مه‌زرێنین و داوا ده‌که‌ین که هه‌موو که‌سێک باوه‌ڕ به‌وه بکات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment