دڕدۆنگی له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌لایه‌ن حیزبه‌ لاوازه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی فه‌تح ئه‌و حیزبانه‌ به‌ لاواز وه‌سف ده‌کات که‌ شک و گومانیان به‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان پێشبینی ده‌که‌ن که‌ ئه‌وان ده‌رئه‌نجامێکی لاواز له‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست ده‌هێنن و هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروست کردنی شک و گومان و ساخته‌کاری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و حیزبانه‌ لاوازن و به‌و جۆره‌ کارانه‌ خه‌سار له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.

فایز ده‌شڵێت: ئه‌و حیزبانه دڵنیان که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان شکست ده‌خۆن هه‌ر بۆیه‌ باس له‌ ساخته‌کاری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13819

Your Comment

You are replying to: .
captcha