به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕاگه‌یاندنی به‌ربژێریی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری 24ی جوونی 2018 -که ئێستا له زیندانی تیپی Fی ئێدیرنهدایه- ناوبراو له یه‌که‌مین په‌یامی خۆی له توویته‌ردا وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ربژێرییه‌که‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌و که‌سانه‌ی که ده‌ڵێن به پشت به‌ستن به چ شتێک کاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بوومه ده‌بێ بڵێم "به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی که له زیندان و به‌ندی تاکه‌که‌سیی خۆمدا ئه‌نجامم دا له‌سه‌دا سه‌د من سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بم. گاڵته ده‌که‌ین؛ جارێکیان تووڕه بووم و ده‌نگم به خۆم نه‌دا 50 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانم مسۆگه‌ر کرد."
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیوه له زینداندایه ڕۆژی ڕابردوو به شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه وه‌کوو به‌ربژێریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری 24ی جوونی 2018ی تورکیا ناسێندرا. تاکوو ئێستا به‌ربژێریی 3 که‌س له‌وان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، مه‌حره‌م ئینجه و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕاگه‌یێندراوه و به‌ربژێریی ڕکابه‌رانی دیکه پاش کۆکردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار واژۆ یه‌کلا ده‌بێته‌وه که گرینگ‌ترینیان مێراڵ ئاکشنه‌ر و تهمل کارا مولا ئۆغڵۆ سه‌رکرده‌کانی IPی پارت و پارتی سه‌عاده‌تی تورکیان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment