به‌ وه‌لاوه‌نانی HDP ناکرێ تورکیایێکی دیموکرات دروست بکرێت

به‌شی تورکیا- ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی پێشووی گه‌وره‌شاری ماردین ڕه‌خنه‌یێکی توند له‌ ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆن به‌ بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تووڕه‌م. به‌ وه‌لاوه‌نانی HDP ناکرێ تورکیایێکی دیموکرات دروست بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی پێشووی گه‌وره‌شاری ماردین له‌ لێدوانێکدا ئیئتیلافی حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان به‌ بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌خه‌ملێنێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: بۆچی ده‌بێ کورده‌کان له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن له‌ به‌ربژێرێک پشتیوانی بکه‌ن که‌ نایه‌وێت ئێمه‌ له‌ ناو ئه‌و ئیئتیلافه‌ ببینێت؟ تووڕه‌م.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌ ببینین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تورکیا پڕۆسه‌یێکی دیموکراسی ده‌ست پێبکات ده‌بێ بلووکێکی دیموکراسی پێک بهێنرێت و شه‌ڕ بۆ دیموکراسی ده‌ست پێبکات. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ دیموکراسی و ئاشتیی تورکیا به‌هایێکی قورسی داوه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ قسان له‌ دیموکراسی ده‌که‌ن به‌ کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆن چۆن له‌ دیموکراسی قسان ده‌که‌ن؟ له‌ کاتێکدا که‌ پشتیوانی له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌که‌ن و گوشاره‌کان دژ به‌و پارته‌ زیاد بکرێته‌وه‌ ئه‌وکات چۆن ده‌توانن باسی پشتیوانی له‌ دیموکراسی بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر له‌ ڕاستیدا نییه‌تی ئێوه‌ تورکیایێکی دیموکراتیکه‌ به‌ وه‌لاوه‌نانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و کورده‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن.

ئه‌حمه‌د تورک جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ژێر نیسابی یاساییی هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه‌ تێکڕای کورسیی نوێنه‌رایه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌گات و ده‌شڵێت: پرسی ئێمه‌ پرسی نیسابی یاساییی هه‌ڵبژاردن نییه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ ماردین و دیاربه‌کر بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌رنه‌که‌وین ئایا پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌توانێت له‌و شوێنانه‌ کورسیی په‌رله‌مان بۆ خۆی وه‌ده‌ست بێنێت؟ ئاشکرایه‌ که‌ نه‌خێر. خۆیانیش ئه‌مانه‌ ده‌زانن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابرسول

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13817

Your Comment

You are replying to: .
captcha