لە هەڵبژاردنەکاندا ده‌نگ به‌ گه‌نده‌ڵ مه‌ده‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایەتوڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوا ده‌كات كه‌ ده‌نگده‌ران ده‌نگ به‌ كه‌سانی فاشل نه‌ده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولمه‌ھدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ وتاری ھه‌ینیدا له‌ شاری كه‌ربه‌لا ھه‌ڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی له‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی رۆژی ١٢-٥ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ ئایەتوڵڵا سیستانی پشتیوانی له‌ هیچ لایه‌ن و قه‌واره‌ ناكات و ده‌نگده‌ر سه‌ربه‌سته‌ ده‌نگ به‌ كێ ده‌دات، به‌ڵام ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ مه‌ده‌ن فاشل و به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون.

ئایەتوڵڵا سیستانی داواشی له‌ ده‌نگده‌ران كردووه‌ وریا بن نه‌كه‌ونه‌ ته‌ڵه‌ی ھه‌ندێک كاندید و قه‌واره‌وه‌، پێویسته‌ به‌ ھۆشیارییه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن.

ناوبراو ده‌ڵێت: عێراقییه‌كان ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ ھه‌ڵبژێرن كه‌ ده‌توانن به‌رنامه‌یێكی واقیعی دابنێن و جێبه‌جێی بكه‌ن، ئاماده‌ن له‌ پێناوی ئه‌م نیشتمانه‌دا قوربانی بده‌ن و به‌رپرسیارێتی ھه‌ڵبگرن.

داواشی له‌ حزب و قه‌واره‌ عێراقییه‌كان به‌ تایبه‌تی شیعه‌كان كردووه‌ كه‌ ناو و ناوبانگی ئه‌و و مه‌رجه‌عیه‌ت و شته‌ پیرۆزه‌كان نه‌كه‌ن بانگه‌شه‌ و ده‌سكه‌لای سیاسی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13810

Your Comment

You are replying to: .
captcha