بەشداریی زۆری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا ڕێگری لە ساختەکاری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری پەیامێكی بڵاو كردەوەو رایگەیاند: دەنگی بەربڵاوی خەڵک ڕێگری لە ساختەکاری لە هڵبژاردنەکاندا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح، بنكه‌ى بانگه‌شه‌ى بازنه‌ى شه‌شى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له‌ سلێمانى، كرایه‌وه‌ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى رایگه‌یاند باشترین رێگرى له‌ ساخته‌كارى به‌شداریى زۆرى خه‌ڵكه‌ له‌ ده‌نگدان.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له‌ بنكه‌كه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا وتى" ده‌نگى خه‌ڵكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ ١٢ى ٥ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێباكه‌ هه‌وڵ ده‌دات، خه‌ڵک نائومێد بكات".

ناوبراو وتیشى: ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێن ساخته‌كارى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ خۆى له‌ خۆیدا نائومێدى ئه‌وانه‌، ئه‌مجاره‌ مه‌جالى ته‌زویر كه‌متره‌ و باشترین رێگریش له‌ ته‌زویر به‌شدارى زۆرى خه‌ڵكه‌ له‌ ده‌نگدان".

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى جه‌ختی كرده‌وه‌ كاتیه‌تى ١٢ى ٥ به‌ ده‌نگێكى دلێر بڵێین ئیتر به‌سه‌ سته‌م و زۆردارى ئه‌م میلله‌ته‌ى ئێمه‌ شایسته‌ى زۆر له‌وه‌ باشتره‌.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13809

Your Comment

You are replying to: .
captcha