ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکا ڕێگری لە هاتنەوەی کورد بۆ عەفرین نەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: داوا لە تورکیا و ڕووسیا دەکەین ڕێبدەن 140000 ئاوارەی عەفرین بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە ناوند و میدیا مرۆڤ دۆستەکان نیگەرانیی خۆیان لە ڕێگری کردن لە ئاوارەکانی عەفرین و جێگیر کردنی هەندێک کەسی دیکە لەو شارە دەربڕیوە. ماڵپەڕی سیریا دیرێکت لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی «دەر کردنی کورد لە عەفرین بەپێی کام یاسا؟» نیگەرانی خۆی دەربڕی هەمبەر بێ پەنا بوونی نزیک لە 150000 کەس کە بەهۆی هێرشی تورکیا و توندئاژۆکانی ئەرتەشی ئازاد لە عەفرین ئاوارە بوون.

هێزر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێراندا وتی ئەمریکا لە نزیکەوە دۆخی ئاوارەکانی عەفرین چاودێری دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە دوو مانگ پێشەوە تا ئێستا دۆخی عەفرین بە وردی چاودێری دەکەین. هەروەها کە داەزانن 140000 کەس لە خەڵکی عەفرین ئاوارە بوونە و مۆڵەتیان پێنادەن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێمە نیگەرانی خۆمان لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: لە هەموو لایەنەکان کە پێوەندییان بەو پرسەوە هەیە کە بریتین لە تورکیا و ڕووسیا داوا دەکەین ڕێگە بۆ چوونەوەی ئاوەرەکان بۆ ماڵی خۆیان خۆش بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13808

Your Comment

You are replying to: .
captcha