بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرچاوەیێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سەرووی شاندێکی باڵا و بۆ ئەنجام دانی سەفەرێکی فەرمی گەیشتە شاری ئەنقەرە پێتەختی تورکیا.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە بەڕێوەبەرانی گشتی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتخانەکانی بەرنامە داڕشتن پیشەسازی بازەرگانی کارەبا ئاو و فێرکاری باڵا و فەرهەنگ لەگەڵ قەیس عامری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە و عودەی خەیروڵڵا سەرۆکی ئیدارەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوە؛ جەعفەری لەو سەفەرەدا هاوڕێیی دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها جەختی کرد کە وەزیری دەرەوەی عێراق هاوڕێ لە گەڵ هاوتای تورکی خۆی مەولوود چاوش ئوغلو سەروکایەتیی ئەنجۆمەنەکانی وڵاتانی خۆیانیان لە دانیشتنی کۆمیسیونی هاوبەشی دوو وڵات بە ئەستۆ دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆش لە گەڵ باڵوێزانی وڵاتانی عەرەبی لە تورکیا دیدار دەکات.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەلجەعفەری لە ئەنقەرە لە گەڵ بولنت تفەنگچی وەزیری گومرگ و بازەرگانیی تورکیا دیدار بکات و ڕێککەوتنامەی دوو لایەنە واژۆ بکەن.
سەرچاوە: ئێس ئێن جی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment