کۆریای باشوور دووهه‌مین وه‌جبه‌ی فڕۆکه‌ی ‌شه‌ڕکه‌ری هه‌ڵوی زێڕینی ڕاده‌ستی عێراق کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕای‌گه‌یاند: دووهه‌مین وه‌جبه‌ی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی‌ پێشکه‌وتوو و چه‌نددۆزه‌ی به‌رهه‌می کۆریای باکوورمان وه‌رگرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 3ی ئایار) ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک ڕای‌گه‌یاند که‌ دووهه‌مین وه‌جبه‌ی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی مه‌شقپێکردن و چه‌نددۆزیی پێشکه‌وتوو "T50"ی کۆریای باکوور هاتۆته‌ ناو خاکی ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا له‌و باره‌وه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ وه‌جبه‌ی ئێستا بریتییه‌ له‌ 6 فڕۆکه‌ی سووک و سه‌رووده‌نگی T50 ناسراو به‌ "هه‌ڵوی زێڕین" که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای پیشه‌کانی بۆشایی ئاسمانیی کۆریای باشوور (KAI) به‌ هاوکاریی کۆمپانیای ئه‌مریکایی "لاکهید مارتین"ه‌وه‌ دروست کراوه‌ و نرخی هه‌ر یه‌کیان نزیکه‌ی 21 ملیۆن دۆلاره‌.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ تی 50ی کۆریای باشوور، فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی "F16"ی ئه‌مریکا، "سۆخۆی" ڕووسیا و "ال 159"ی کۆماری چێک له‌ ژێر قه‌راریاندایه‌.

سه‌رچاوه‌: "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13794

Your Comment

You are replying to: .
captcha