ئه‌ردۆغان له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا سه‌رناکه‌وێت

به‌شی تورکیا- هاکان بایراکچی، به‌رپرسی کۆمپانیای ڕاپرسیی SONARی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 و وتی: سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا نامومکینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاکان بایراکچی، به‌رپرسی کۆمپانیای ڕاپرسیی SONARی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 و ڕای‌گه‌یاند: سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا نامومکینه‌. پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا به‌ پلانڕێژی ورد و هه‌ڵبژاردنی باشترین بژارده‌ بۆ پالێوڕاوی ده‌توانێت نزیکه‌ی له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌و شته‌ی لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕکابه‌ری له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریشدا ته‌نگاوته‌نگتر ده‌بێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ کاندیدای پارتی کۆماریخوازی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریشدا وتی: باشترین پالێوڕاوی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا که‌ ئێستا زۆرترین ده‌نگی ئه‌و حیزبه‌ی هه‌یه‌ و ته‌نها که‌سێک که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ربکه‌وێت ئیلهان که‌سیچییه‌. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و لایه‌نگرانی حیزبیش ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌وه‌ ڕاگه‌یاندوووه‌. له‌ نێوان پێکهاته‌ پارێزگایییه‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ چوووه‌ و ده‌رئه‌نجامی وه‌ده‌ست هاتوو له‌و ده‌نگدانه‌ به‌ باشی ده‌زانم.

سه‌رچاوه‌: CNNturk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13786

Your Comment

You are replying to: .
captcha