به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (چوارشه‌ممه 12ی گوڵان) 31هه‌مین پیشانگه‌ی کتێبی تاران ده‌ستی پێ‌کرد و له پیشانگه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له دوو هه‌زار و 50 وه‌شانگه‌ی ناوخۆییی ئێران و 132 وه‌شانگه‌ی بیانی به‌شدارن که سه‌رجه‌م 515 هه‌زار ناونیشانی کتێبی نوێ ده‌خرێته ڕوو.
له خولی ئه‌مساڵی پیشانگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیی کتێبی تاران‌دا چه‌ندین وه‌شانگه‌ی کوردیش به‌شدارن که ناسراوترینیان بریتین له چاپه‌مه‌نیی مانگ له بانه و نه‌شری گوتار له سه‌قز که سه‌دان کتێبی نوێی کوردی له بواره‌کانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ده‌خه‌نه ڕوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment