داعش له‌ جه‌له‌ولا ھێرشی کرد و شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ شه‌ڕی سه‌خت له‌ نێوان چه‌کدارانی داعش و پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌عقوب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به ‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو 2ی مه‌ی له ‌ناوچه‌ی وادی عۆسه‌د داعش ھێرشی کردوووه‌ته‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی.

ناوبراو وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌وان کوژراو و بریندار ھه‌یه‌ به‌ڵام ژماره‌که‌یان نازانن و تا ئێستا شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی خه‌ندان، له‌ شه‌ڕه‌که‌دا دوو پۆلیس تا ئێستا کوژراون و حه‌وتی دیکه‌ بریندار بوون و زیانه‌کانی داعشیش نه‌زانراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13779

Your Comment

You are replying to: .
captcha