تەقینەوە لە شاری دووبزی کەرکووک دوو کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی دووبز سەر بە پارێزگای کەرکووک هەواڵی کوژرانی دوو شوانی بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەو شارە ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی کوردپرس، ڕۆژی چوارشەمە 12ی گوڵان، لیوا عەبدوڵڵا مەجید، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی دووبز سەر بە پارێزگای کەرکووک بە باس نیووزی وت: دوا ساتەکانی شەوی ڕابردوو بە هۆی تەقنەوەیێکەوە لەو شارەدا دوو شوان بوونەتە قوربانی.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو شارەدا لە ئامادەباشیدان و بڕیارە هادی عامری لە فەرماندە باڵاکانی ئەو هێزە سەردانی دووبز بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13778

Your Comment

You are replying to: .
captcha