هەوڵێکی جیدی لە ئارادایە بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بەڕێوە بردنی کۆنفرانسی دەرفەتە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەوڵێکی جیدییە بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن دانایی فەر ڕاوێژکاری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و بەڕێوەبەری ئەرکانی گەشەی پێوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: ئامادە بوونی هەمە لایەنەی دەستە جیاوازەکان لەم کۆڕبەندەدا پیشان دەدات کە ئەم کۆڕبەندە دانیشتنێکی گرینگە بۆ گەشەی پێوەندیی ئابووری نێوان عێراق و ئێران بە تایبەت لە ناوچەی هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغدا زیادی کرد: پێوەندی خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندییێکی مێژوییە، بۆیەش بەڕێوەبەرانی ئەم کۆڕبەندە هەوڵدەدەن ئەم پێوەندییە مێژوییە لە باری ئابووریشەوە گەشە پێبدەن.

دانایی فەر وتیشی: کۆڕبەندی دەرفەتە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دتوانێت خێراییێکی زیاتر بدات بە پێوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و ئێران لە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13777

Your Comment

You are replying to: .
captcha