بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئەنجومەنی زانیاری گەیاندنی دەوڵەت ڕایگەیاند:
پاش سنووردار کردنی بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسینگەی ئەنجومەنی زانیاری گەیاندنی دەوڵەت ئەم خاڵانە پێشکەشی خەڵکی بەڕێزی ئێران دەکات:
- سیاسەت و بەرنامەی دەوڵەت لە بواری ئینتەرنەتدا بەردەوام لە سەر ئەم بنەمایانەیە:
1. لە بەردەست بوونی ئاسان، هەرزان و ئەمنی ئینتەرنەت یەکێک لە بنەماکانی مافی هاووڵاتی بوونە.
2. بەرگری کردن لە مافی هەڵبژادرن بۆ هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە هەر چەشنە داخستن و پاوانخوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
3. تەزمینی مافی چاودێڕیی خەڵک بەسەر هەموو بوارە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکاندا.
- سەرۆک کۆمار وەکوو هەڵبژێردراوی خەڵک، بەرگری مافی میللەت و بەرپرسی جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتییە.
1. ناسینی هەڕەشەکانی سەر ئەمنییەتی نیشتمانی، سیاسەتدانان و هەوڵی پێویست، تەنها لە ئەستۆی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییە و دیتران دەبێت لەگەڵیدا هاوئاهەنگ بنەوە.
2. دیاری کردنی چارەی کاروباری گشتی کە پێوەندیی بە داخوازیی دەیان ملیۆن کەسەوە هەیە نابێت تەنها لەسەر دەستنیشان کردنی لایەنێکی دادیەوە بێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment