حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ نه‌ینه‌وا 10 کورسیی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدعا ده‌کات حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان 10 کورسیی خۆیان له‌و پارێزگایه‌ له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌هله‌ هه‌بانی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وتوووه‌: هێزی ئاسایش به‌ جلوبه‌رگی شه‌خسییه‌وه‌ سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وایان کردوووه‌ و داوایان له‌وان کردوووه‌ ده‌نگ به‌ حیزبه‌ ساسییه‌ دیاری‌کراوه‌کانی کوردستان بده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات به‌ بۆنه‌ی گوشار‌ی هێزه‌کانی ئاسایش حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا 10 کورسیی په‌رله‌مانیی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن هاوکات ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و پارێزگاریی نه‌ینه‌واش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ئه‌وان ئازادی به‌ ئاواره‌کان ناده‌ن بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵبژاردنی به‌ربژێریی خۆیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13754

Your Comment

You are replying to: .
captcha