ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق: شیعەکان ناکۆکن لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق دەڵێت شیعەکان ناکۆکن لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا و راشیگەیاند، "شیعەکان دەیانەوێت ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات یەک دینار نەنێرن."

کوردپرێس:

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەستکاری کراوە و شیعەکان دەستکاری رێککەوتنەکەیان کرد."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "شیعەکان ناکۆکن لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا و مۆزایەدە لەسەر یەکتری دەکەن."

راشیگەیاند، "شیعەکان دەیانەوێت ئەگەر هەرێم نەوت رادەستنەکات یەک دینار نەنێرن."

باسی لەوەشکرد، "دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەهۆی پشکی هەرێمەوە دوا نەخرا."

دواى چەندین جار دواخستنی کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر چەند بڕگەیەکی مادەى ١١ کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە بۆ سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دواخرا.

News Code 1375

Your Comment

You are replying to: .
captcha