بەپێی هەواڵی کوردپرێس قاسم ساجدی شاعیر و وەرگێڕی ئیلامی دەڵێت زۆر دەمێک بە شێعرەکانی نزار قەبانی شاعیر ناسراو و بەناوبانگی عەرەب سەرسام دەبێت و کۆمەڵە شێعری " بەرەو بەیرووت بە ئەوینەوە" گوڵبژێرێکە لە شێعرەکانی قەبانی کە بە زمانی فارسی و لە 78 لاپەڕەدا بڵاوی کردۆتەوە.
ناوبراو لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە کتێبە شیعرەکە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەمساڵدا نماش دەکرێت و کۆی 50 شیعری نزار قەبانی لە خۆ دەگرێت.
بەوتەی ساجدی ئەو تەرجەمەیە بەرهەمێکی جیاوازترە لەو تەرجەمانەی تا ئێستا لە بەرهەمە شیعرییەکانی نزار قەبانی کراوەتەوە.
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب ڕۆژی چوارشەمە 12ی گوڵان لە تاران دەکرێتەوە و تا 24ی گوڵان بەردەوام دەبێت.
Your Comment