کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێم: نیگەرانین لە بوونى هێزى سەربازیى حزبەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند، هانى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە دەدەن و نیگەرانیشن کە تا ئێستا هێزى تایبەت بە حزبەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

کوردپرێس:

جەیمس سۆرتن کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا باسى لەوەشکرد، وڵاتەکەى گرنگى بە ئازادى رادەربڕین لە هەرێم دەدات، دەشڵێت، پێویستە حکومەت و رۆژنامەنوسانیش پابەندبن بە یاساوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان ناتوانن دەستوەردان لە پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا هەرێمى کوردستانى بەهێز و حکومەتێکى بەهێزى ناوەندییان دەوێت و لەو رووەشەوە هانى کارى پێکەوەیى ئەو دوو لایەنە دەدەن.

لەبارەی پێدانی ڤیزاشەوە رایگەیاند، بەدەستهێنانى ڤیزاى وڵاتەکەى زۆر قورس نییە، بەڵام کێشەکە لەوەوە دروستبووە هەندێک کەس پابەندى مەرجەکانى ڤیزا نەبوونە، لەوانەش کاتى گەڕانەوە و هەندێکیشیان نەگەڕاونەتەوە.

News Code 1374

Your Comment

You are replying to: .
captcha