کوردپرێس:
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تى راشیگەیاند، دەبێت بەرپرسانى باڵا و بڕیار بەدەستان خۆیان بچن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، نەک لە رێگاى تەلەفۆنەوە پێشنیاز و بڕیارەکان بگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر دەستی ئەمین لە کوردستان هەبێت ئەو هەموو ملیاردێرە لە دوای راپەڕێنەوە پەیدانابن، دەشڵێت، چەندەها هاوڵاتی هەیە ناتوانێت ١٠٠ مەتر زەوی بکڕێت، لەکاتێکدا چەند کەسێک چەندەها باڵەخانەیان هەیە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر دادگەری هەبێت ئەو هەموو جیاوازییە ناخوڵقێت."
Your Comment