سەلاحەدین دەمیرتاش بە هۆکاری پزیشکییەوە لە دادگا ئامادە نەبوو

بەشی تورکیا- کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش و سری سورەیا ئوندەر ئەمڕۆ لە حاڵێکدا لە زیندانی سیلیوری ئەستەمبۆڵ بەڕێوە چوو کە هەردوو سیاسەتوانی کوردی تورکیا لەو دادگایەدا ئامادە نەبوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەمڕۆ لە حاڵێکدا لە دادگای 26ی سزادانی زیندانی سیلیوری ئەستەمبۆڵ بەڕێوە چوو کە دەمیرتاش بە هۆکاری پزیشکییەوە لە دادگا ئامادە نەبوو.

ئەو کۆبوونەوەیە کە بە ئامادەبوونی 60 پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش و هەروەها نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان بەڕێوەچوو لە باەری وتەدانی دەمیرتاش و سری سورەیا ئوندەر لە نەورۆزی 2013 بوو. وتەدانی ئەو دوو سیاسەتوانە کوردە لەو مەراسیمەدا وەکوو «پشتگیری کردن لە تیرۆر و تووڕەیی نواندن» ناوی لێبرا و تۆمەتی «بانگەشە کردن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان» خرایە پاڵی و لەو دۆسیەدا بۆ هەریەکە لەو دوو سیاسەتوانە کوردە داوای 5 ساڵ زیندان کرا.

هەروەها سری سورەیا ئوندەر، نوێنری زیندانیی ئەنقەرە لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان لەو دادگایەدا ئامادە نەبوو، ئەوەش بە هۆکاری داخوازیی مۆڵەت بۆ کۆکردنەوەی بەرگرینامە خرایە دواوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13728

Your Comment

You are replying to: .
captcha