هەرێمی کوردستان لە وڵاتێکی سووتاوەوە تا سەرمەشقێک بۆ عێراق

بەشی جیهان- لە حاڵێکدا کە کەمپینە هەڵبژاردنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، وێڕای هەندێک گۆڕانکاریی سیاسی لەوان لێسەندنەوەی شاری کەرکووک و دیکەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە کە پێشتر لە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا بوو، هەرێمی کوردستانی عێراق کە نێچیرڤان بارزانی ئیدارە دەکات گۆڕانکاریی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. ئەم گۆڕانکارییانە بۆ کوردەکان پێویستە و بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایش بە هۆکاری ئابووری، ژیئۆپۆلۆتیکی و مرۆییەوە زۆر گرینگە.

کوردپرێس، هەرێمی کوردستان کە بۆ دەیان ساڵ وڵاتێکی سووتاو بوو لە ساڵی 2014 و پێش لەوەی داعش ببێتە مەترسییێک بۆ سەر هەموو ناوچەکە، بوو بە سەنتەری تووریزم و ئێستاش کە داعش شکستی هێناوە و پاشەکشێی کردووە، ئێستاش هەرێم سەمەشقی دیکەی ناوچەکانی عێراقە.

هەرێمی کوردستان لە کۆتایی هەشتاکاندا کرایە وێرانە. ڕەژیمی سەدام حسێن لە کاتی هێرشە شەربازییەکەیدا لە ژێر ناوی ئەنفال، سیاسەتی پاکسازی قەومیی دژی کوردەکان گرتە بەر. لەو ساڵانەدا ژمارەیێک زۆر لە کوردەکان بە زۆرەملێ لە زێدی خۆیان وەدەر خران و کەسیش ئەوانی نەدیتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەرلەمانی ئەورووپا تەنها لە ساڵی 1988دا 182000 کەس لە کوردەکان بێ سەروشوێن کران و 4000 گوندی کوردنشین و چەند شار کاول کران. سیاسەتی ژینۆسایدی سەدام دژی کوردەکان پاش بوردوومانی کیمیایی هەڵەبجە گەیشتە ئاستی بەرزی خۆی. حکوومەتی هەرێمی کوردستا دەڵێت کە لە نێوان ساڵانی 1960 تا ڕووخانی حکوومەتی بەعسی سەدام نزیک بە یەک ملیۆن هاووڵاتیی کوردی عێراقی بێ سەروشوێن کران.

کوردەکان پاش کارەساتی ئەنفال و دروست بوونی ناوچەی دژە فڕین لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە گەیشتنە خۆبەڕێوەبەری لە باکووری عێراق. کاتێک کە ئەمریکا لە ساڵی 2003 عێراقی داگیر کرد و بشێوە ناوچەکەی گرتەوە، کوردەکان ناوچەی خۆبەڕێوەبەریان بۆ خۆیان دامەزراند. ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە شەڕی داعشدا بەربڵاو بووەوە.

ئەگەرچی کوردەکان پاش لە دەست دانی کەرکووک و دیکەی ناوچە کێشە لەسەرەکان زیانیان بینی بەڵام هەرێمی کوردستانی عێراق ئێستاش ناوندی دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان و کەمینەکان لە ناوچەکەدایە. لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاسای «احوال شخصیە»ی عێراق کە بیانوویێک بۆ قەتڵی نامووسی بوو هەموار کرایەوە. لە ئەنجامدا ڕێژەی ئەو قەتڵانە بە شێوەیێکی بەرچاو دابەزی. جگە لەوەش بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوسەرگیریی ئیجبارییان قەدەغە کرد، چند هاوسەرییان سنووردار کردەوە و هەندێک چاکسازی دیکە لە بواری ژناندا ئەنجام درا.

سەرچاوە مەسێحییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنن لەو ناوچەیەدا هەڕەشە لە سەر مەسێحییەکان و ئێزدیەکان ئەنجام نەدراوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی بەرگری لە مافی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان کردووە. پائۆلۆ کاسکار نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا دەڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەلماندوویە کە زیاترین ڕێزی لە کەمینەکان گرتووە لە چاو ناوچەکانی دیکەی عێراقدا.

ڕاستە کە ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕەخنەیان لە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم لە لایەن حیزبی دیموکراتەوە گرت بەڵام دیتران ئەو ڕیفراندۆمەیان مافی سروشتی خەڵک لە قەڵەم دەدا.

نێچیرڤان بارزانی کە جگە لەوەی کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، پۆستی جێگرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی بەدەستۆیە دەڵێت: ئەگەر ئەو ڕیفراندۆمە بەڕێوە نەچووبا دۆخەکە بۆ کوردەکان دژوارتر دەبوو. ناوبراو لەو باوڕەدایە کە ئەگەر سەبر و بەرخۆدان و فیداکارییەکانی پارتی نەدەبوو ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو (ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم) چارەنووسی هەرێمی کوردستانی بە تەواویی دەگۆڕا و کەس نەیدەتوانی پێش بینی ئەو بکات کە چی ڕووی دەدا. ناوبراو دەڵێت حیزبەکەی ئێستاش باوڕی بە مافی چارەی خۆنووسییە.

دەتوانین بڵێین هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بوو بە هۆکارێک تاکوو ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم دەرەنجامی خراپتری بە دوادا نەبێت و سەرمایەدانان لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەوڵی بارزانییەوە بوو. لەوێوە کە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و دیکەی کۆمپانیاکانی گەوەری نەوتی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و لەو باوڕەدان بەرژەوەندیی ئابووریی ئەمریکا و دیکەی وڵاتان لە هەرێم سەقامگیر بووە، داخستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێ وەکوو تورکیا نامومکینە.

ئەو پرسە بوو بە هۆکارێک کە تەنانەت تورکیا کە دژی بزووتنەوە سەربەخۆیی خوازەکانی کوردە و ئێستاش لەگەڵ کوردانی سووریا شەڕ دەکات، سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دانەخات. تورکیا دەزانێت کە بوونی ئابوورێمی سەربەخۆ بۆ ئەو ناوچەیە پێویستە، ئەم باوڕە هێزێکی زیاتر بە کوردەکان دەدات لە دانووستانەکانیاندا لەگەڵ بەغدا.

ئەگەر وا نەدەبوو کوردەکان شتێکی زیاتر لە کەرکووکیان لە دەست دەد. جگە لەوەش بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان دەوڵەتی عێراق ئەگەر کوردەکان ڕیفراندۆمیشیان نەکردبا بە دوای گرتنی کەرکووک و دیکەی ناوچە کێشە لەسەرەکان بوو.

سەرچاوە: Hill

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13727

Your Comment

You are replying to: .
captcha