به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یانس ستۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ تورکیای به وڵاتێکی گرینگ بۆ ئه‌و ڕێکخراوه زانی و وتی: بۆ تێگه‌یشتن له گرینگیی ستراتێژیکی تورکیا بۆ ناتۆ ته‌نها چاوخشاندنێک به سه‌ر نه‌خشه‌دا به‌سه.
ستۆڵتنبێرگ پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له برووکسڵ بۆ هه‌واڵنێرانی وت: ناتۆ ڕێز داده‌نێت بۆ ده‌وری تورکیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه هه‌وڵی تورکیا له فه‌راهه‌م کردنی ژێرخانی پێویست بۆ چالاکییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه داعش و زیادی کرد: "تورکیا هاوپه‌یمانێکی به‌بایه‌خه و بۆ به‌ره‌ڤانیی هاوبه‌شی ئێمه ئه‌ندامێکی گرینگه."
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment