هه‌وڵه‌کانی هه‌رێم بۆ به‌دیكۆمێنت كردنی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی كورد له‌ عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری چه‌ند وڵاتێكی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دیكۆمێنت كردنی مۆنۆمێنته‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت چه‌ند مۆنۆمێنتێكی‌تر دروست ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش له‌ هه‌وڵداین تا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بیانناسێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٢٨ی ٤ی ٢٠١٨ له‌ سلێمانی، مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ‌كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ وڵاتان و ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كان هه‌میشه‌ داوامان كردوووه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ مۆنۆمێنته‌كانی جیهان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی شاره‌زایییان له ‌بواری جینۆسایددا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جینۆسایدانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراوه‌ له ‌ڕووی سیاسی و یاسایییه‌وه‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ی بناسێنین.

ناوبراو وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی باشمان دروست كردوووه‌ و نوێنه‌ری 7 وڵات هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم كه‌ كه‌سانی شاره‌زان له ‌بواری جینۆساید بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دیكۆمێنت كردنی مۆنۆمێنته‌كان و جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.

مه‌حموود حاجی ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان ڕوونی کرده‌وه‌ مۆنۆمێنته‌كان گرنگیی خۆیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵداین تا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بیانناسێنین و هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵداین بۆ دروست كردنی چه‌ند مۆنۆمێنێتێكی‌تر و كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی له‌ گه‌رمیان و هه‌ولێر و مۆزه‌خانه‌یێكی تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13700

Your Comment

You are replying to: .
captcha