مامەڵەی حكوومەتی هەرێم لە پرسی نەوت-دا مافیاییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان جەخت دەکاتەوە مامەڵەی حكوومەتی هەرێم لە پرسی نەوت-دا مافیاییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرزان هەورامی كە هاوكات بەرپرسی دامەزراوەی كارگێڕی و دارایی هاوپەیمانی-یە لە سلێمانی دەڵێت: "لە جیهاندا دەزگا و دامەزراوە ئابوورییەكانی وەک رێكخراوی بازرگانی جیهانی، بانكی نێودەوڵەتی، كۆمپانیا فرە رەگەزەكان و لە ناویشیاندا كۆمپانیاكانی نەوت ئاڕاستەی سیاسەتی جیهانگیری دەكەن".

هەورامی وتیشی، "نەوت بووەتە سەرچاوەی ململانێی زلهێزەكانی جیهان، نەوت پرسێكی ستراتیژی ئێجگار گرنگ و هەستیارە، بزوێنەری سەرەكی سیاسەتە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیێكی مافیایی مامەڵەیان لەگەڵ پرسی نەوت-دا كردووە، نەیانتوانیووە خزمەت و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بكەن، داهاتی نەوتیان نەک بۆ خەڵكی هەرێم بەڵكوو بۆ حكوومەتی عێراق-یش ئاشكرا نەكردووە".

بەرزان هەورامی ڕوونیشی كردەوە مامەڵەی حكوومەتی هەرێم مامەڵەیێكی مافیاییە، بە داخەوە لە بەرامبەریشدا حكوومەتی عێراق بە بڕیارێكی نەگونجاو قوت و نانی خەڵكی كوردستانی بڕی".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13692

Your Comment

You are replying to: .
captcha