به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له ئێزمیر قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به شه‌وی کووده‌تای 15ی جووڵای 2016 کرد و ڕه‌خنه‌ی توندی له که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل گرت و ڕای‌گه‌یاند: له شه‌وی کووده‌تا که من مارماریسم به‌ره‌و ئه‌سته‌نبۆڵ به‌جێهێشت کاتێک گه‌شتمه ناو فڕۆکه‌خانه ده‌یان هه‌زار که‌س له فڕۆکه‌خانه بوون. گوایه جه‌نابی قلیچدارئۆغڵۆ کاتژمێر 23:15 هاتوونه‌ته فڕۆکه‌خانه و له‌وێوه له ژێر پاسه‌وانی ده‌بابه‌کان به‌ره‌و شاره‌وانیی باکرکۆی ڕۆیشتوووه. ئه‌و که‌سه‌ی که پێشتر ده‌یگوت "ئه‌گه‌ر کووده‌تا بکرێ ئه‌وا یه‌که‌م جار ئێمه ده‌چینه سه‌ر تانکه‌کان" ئه‌م جاره له ژێر پاسه‌وانی تانکه‌کان به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه به‌ڕێکه‌وتبوو. ئێستاش نكوڵی له‌مه ده‌کات. ھه‌رچه‌ندی ده‌ته‌وێ نكوڵی بکه به‌ڵام گشت به‌ڵگه‌نامه و تۆماری که‌ناڵه‌کان له‌سه‌ر تۆ ھه‌یه. تۆ {که‌ماڵی قلیچدارئۆغڵۆ} دژی کووده‌تا نیت به‌ڵکوو کووده‌تاچیت. جه‌ھه‌په گۆڕاوه بۆ گوته‌بێژی ھه‌رچی رێکخراوی تیرۆریستییه که فیشه‌ک به‌م گه‌له‌وه ده‌نێت. به ئێمه‌یان وت نه‌چنه ناوه‌ندیی عه‌فرین. جه‌نابی قلیچدارئۆغڵۆ هه‌وڵی بێهۆ نه‌ده‌ن ڕێگه ناده‌ین ته‌نانه‌ت به‌شێکی بچووک له‌م مه‌ڵبه‌ندانه جیا بکرێنه‌وه.
ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له باکووری سووریا و عێراق ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تاکوو ئێستا له عه‌فرین 4 هه‌زار و 305 تیرۆریست و له باکووری عێراقیش 372 تیرۆریست کوژراون. درێژه به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌ده‌ین. ئه‌وه ئه‌رکێکه که له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه. ئێمه ڕێگه ناده‌ین خوێنی شه‌هیده‌کانمان له زه‌وین بمێنێته‌وه.
شایانی باسه؛ به دوای وته‌دانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له ئێزمیر ئیبراهیم تاتڵیسس گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی تورکیا -که سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی بۆ پارێزگای خه‌تای به یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان هه‌رایێکی زۆری نایه‌وه- له ڕێوڕه‌سمی وته‌دانی ئه‌ردۆغان له ئێزمیر ئاماده بوو و پێشوازییێکی زۆری لێ‌کرا. ده‌وترێت ئیبراهیم تاتڵیسس جارێکی دیکه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێزمیره‌وه ئاماده‌ییی خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌که‌په‌وه ڕاگه‌یاندوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment