٣٤ سەربازی تورک لە هەرێمی کوردستان کوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لە ئەنجامیی چالاکیی گریلاکانی هەپەگە لە گردی لێلکانی هەرێمی کوردستانی ٣٤ سەربازی تورک کوژران و حەوت پێگەیان تێکشکێندرا، هەروەها هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی دیکەشی لە جولەمێرگ و شرناخی باکووری کوردستان ڕاگەیاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و گردی لێلکان ڕاگەیەندراوێکی لە سەر ماڵپەڕیی فەرمیی بڵاو کردەوە و کوژرانی ٣٩ سەربازی تورکی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتوووە: گەریلاکانمان هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزیان دەست‌پێکردوووە، لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەیەدا لە گردی لێلکان هێزەکانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج.

هەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکە داوە: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ گەریلاکانمان لە سەر گردی لێلکان چالاکییێکی بەرفراوانیان لە دژی سوپای تورک ئەنجام دا، گەریلاکانمان لە هەشت قۆڵەوە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا حەوت پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا و ٣٤ سەربازیشیان لێ کوژرا.

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕای‌گەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییێکی دیکە ئەنجام درا، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا، کاتژمێڕ ٠٩:٢٠ خولەک لە سەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییێکی دیکە سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە: ڕۆژی ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە گردی لێلکانی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سێ سەربازیش بریندار بوون.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەکی شەو لە گردی جزیری سەربە جزیری شرناخ چالاکییێک بە قەناس لە لایەن گەریلاکانمانەوە لە دژی سوپای تورک ئەنجام درا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13674

Your Comment

You are replying to: .
captcha