به‌ فه‌رمی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ڕاده‌گه‌یێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حکوومه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕای‌گه‌یاند: هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان كردوووه‌ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ‌و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامه‌.

سه‌عد حه‌دیسی ڕاشی‌گه‌یاند: گفتوگۆكان به ‌هاوكاری ‌و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه ‌و ئامانجیش لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامییه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دوور بێت له ‌مه‌ترسیی چه‌كدارانی داعش.

ماوه‌یێكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان‌ و یه‌كه‌م جاره‌ حكوومه‌تی عێراق له‌و باره‌وه‌ ڕوون‌كردنه‌وه‌ به ‌فه‌رمی بدات.

پێشمه‌رگه‌ له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له ‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ‌و که‌رکووک كشایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشی سوپای عێراق ‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13673

Your Comment

You are replying to: .
captcha