به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ، ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ڕای‌گه‌یاندوووه: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بۆ هه‌موو وڵاتان گرینگییێکی زۆری هه‌یه. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه تورکیایان به‌ره‌و به‌دبه‌ختی و داماوی بردوووه. له ڕابردوودا هه‌موو وڵاتان دۆستی تورکیا بوون به‌ڵام ئێستا هیچ دۆستێکمان نییه. تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌ته‌وه‌یی بوونیه‌تی. به‌ڵام ئێستا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له نه‌ته‌وه‌یی بووندا نه‌ماوه. له‌گه‌ڵ میسردا شه‌ڕمان کرد. به 20 ملیۆن دۆلار ئابڕووی تورکیایان به ئیسرائیل فرۆشت. 9 هاووڵاتیی تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا. له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل‌دا وه‌ستان و چه‌ند که‌ڕه‌ت جه‌ختیان کرد که تاکوو چاره‌سه‌ر بوونی ته‌واوی گه‌مارۆی غه‌ززه ڕێککه‌وتننامه‌که واژۆ ناکه‌ن. ناهێڵین گه‌ل هه‌مووی ئه‌وانه له‌بیر بکات. ڕۆژی مێعراج بۆ هه‌موو موسڵمانان ڕۆژێکی گرینگه. له شه‌وی میعراجی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سووریا موسڵمانانیان کوشت. ئه‌وان جه‌ختیان کردۆته سه‌ر کوژرانی زیاتری موسڵمانان. ده‌بێ له هه‌مووی ئه‌مانه تێبگه‌ن. میدیاکانی تورکیا یه‌ک لایه‌نه کار ده‌که‌ن. نفووز له دڵی کۆمه‌ڵگا و ڕاگه‌یاندنی ئاشکرا و ڕوونی ئه‌و بابه‌تانه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه. ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا نییه له ئه‌ورووپاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ... خه‌ریکی شه‌ڕین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: پارتی داد و گه‌شه به حکوومه‌تی 16 ساڵه‌ی خۆی وڵاتی به‌ره‌وڕووی 5 کێشه‌ی سه‌ره‌کی کردۆته‌وه: فێرکاری، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی، دیموکراسی و ئابوور. ئێوه وڵاتێکی دیکه ده‌ناسن که له 16 ساڵدا 14 جار سیسته‌می فێرکاری خۆی بگۆڕێ؟ له ساڵی 2017 له سه‌ده‌ی 21 له تورکیا 1 ملیۆن و 970 هه‌زار و 430 منداڵ نه‌چوونه‌ته قوتابخانه. له وڵاتێک‌دا که نزیک به 2 ملیۆن منداڵ له خوێندن دوور که‌وتوونه‌ته‌وه چ ڕوو ده‌دات؟ تورکیا له باری خوێندن و فێرکارییه‌وه خراپترین وڵاته.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment