بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتوویەتی:" ناتوان ڕێگە بە وڵاتانی دیکە بدەم هەلقۆستنەوە لە ئەمریکا بکەن. ڕێککەوتنی خۆفناکمان لەم لا و ئەو لا واژۆ کردووە بۆیە ناچارین جارێکی تر لە سەر ئەو ڕێککەوتنانە دانوستان بکەینەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی زیاد کرد: "سێ چوار مانگ پێش ئێستا دەیانگوت ترەمپ ئاگری شەڕی ئەتۆمی هەڵدەگیرسێنێت. من پێتان دەڵێم نەخێر. دەسەڵات، ئاگری شەڕی ئەتۆمی هەڵناگیرسێنێت بەڵکوو ڕێگر دەبێت لەو شەڕە."
ترەمپ گوتیشی گومانی تێدا نییە کە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور دەست پێدەکەین. هەرچی بوو با ببێت. ئەگەر دەستکەوتمان نەبوو لە گفتوگۆ دەکشێینەوە. خۆ من جۆن کری نیم ڕێککەوتنی خۆفناک واژۆ بکەم.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بە خراپترین ڕێککەوتن دەزانێت و دەڵێت: "ئەمریکا بڕی 150 ملیار دۆلاری بۆ ئێران خەرج کرد بەڵام دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لە بەرانبەردا چی دەست کەوت؟ هیچ."
ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو: "لە ماوەی سێ بۆ چوار حەفتەی داهاتوو دانووستانی باشمان دەبێت. بەو دانووستانەش چاکەی قەرەبوونەکراو بەرانبەر بە جیهان دەکەین..."
Your Comment