وەفدێكی عێراق سەردانی هەرێم دەكات.. رێككەوتن دەكەن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ رێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری بەردەوام دەبێت و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش رای‌دەگەیێنێت: رێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری بەیەک كۆبوونەوە كۆتایی نایەت و پێویستی بەزنجیرەیێک دانیشتن هەیە، بڕیاریش وایە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ یەكخستنی لیستی بەهای كاڵاكانی پێناسی گومرگی لە سەرتاسەری عێراقدا دەستی‌پێكردوووە و كۆتایی هەفتەی رابردوو وەفدێكی گومرگەكانی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ دەستەی گومرگی عێراق كۆ بووه‌وە.

وتیشی: "لەكۆبوونەوەكەدا باس لە هێڵە گشتییەكانی یەكخستنی بەها گومرگییەكان كراوە، بەڵام رێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری عێراق بەیەک دانیشتن كۆتایی نایەت، بەڵكوو پێویستە چەند دانیشتنێک لە نێوان هەر دوو لادا بكرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم راشی‌گەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی گومرگی عێراق سەردانی هەرێم بكات و درێژە بە كۆبوونەوەكانی نێوان هەر دوولا بدرێت، بۆ ئەوەی وردە وردە لیستی بەهاكان لە نێوان هەر دوولا یەک‌بخرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13667

Your Comment

You are replying to: .
captcha