بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بادی زۆر دێر بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له‌ که‌رکووک ده‌ڵێت: سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ که‌رکووک زۆر دێر ئه‌نجام درا و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زاق جبووری به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "دجله‌"ی عێراقی وت: بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ پارێزگای که‌رکووک زۆر دێر بوو که‌ به‌ ئامانجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: هاووڵاتییانی پارێزگای که‌رکووک وشیارن و هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی هیواداره‌ که‌ ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا که‌سانی شایسته‌ بۆ خزمه‌تگوزاری به‌و پارێزگایه‌ هه‌ڵبژێرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13665

Your Comment

You are replying to: .
captcha