هه‌وره‌تریشقه‌ له‌ گوندێکی مه‌ریوان پیاوێکی کوشت

به‌شی ئێران/ کوردی- پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵ خه‌ڵکی ئاواییی گۆگجه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم سدیقی سه‌رپه‌ره‌شتیاری که‌شناسیی پارێزگای کوردستانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی وتوووه‌: پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 28ی نیسان پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵی خه‌ڵکی ئاواییی گۆگجه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌.

ناوبراو زیاتر گوتی: ئه‌و پیاوه‌ جووتیارێکی خه‌ڵکی ئاواییی گۆگجه‌ بوووه‌ که‌ سه‌رقاڵی زه‌وی کێڵان بوووه‌.

سه‌رپه‌ره‌شتیاری که‌شناسیی پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی مردنی که‌سێکی کامیارانی به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ درۆیه‌ و ئێمه‌ هیچمان پێ نه‌گه‌شتوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13663

Your Comment

You are replying to: .
captcha