کوردەکان دەبێت پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بۆ خۆیان نگا بێرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: کوردەکان دەبێت پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نگا بێرن تا ئەو پۆستە لە دەستیاندا بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق جەوهەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: پۆستی سەرۆک کۆماری لە عێراق بە ڕێککەوتنە و هیچ ئیمتیازێکی نییە جگە لە پێشنیاری یاساکان و پەسەند کردنیان.

جەوهەری جەختی کرد لە سەر بووژاندنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق و زیادی کرد: پرسی پاراستنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنها لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە دیاری دەکرێت و ڕەنگە ئەو پۆستە دووبارە بگاتە یەکێتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13659

Your Comment

You are replying to: .
captcha