بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق جەوهەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: پۆستی سەرۆک کۆماری لە عێراق بە ڕێککەوتنە و هیچ ئیمتیازێکی نییە جگە لە پێشنیاری یاساکان و پەسەند کردنیان.
جەوهەری جەختی کرد لە سەر بووژاندنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق و زیادی کرد: پرسی پاراستنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنها لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە دیاری دەکرێت و ڕەنگە ئەو پۆستە دووبارە بگاتە یەکێتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment