ئەگەری ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە پۆستە حکوومییەکانی عێراقدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئیتیلافی ئەحرار لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی عێراق ئەگەری ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە پۆستە حکوومییەکانی عێراقدا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەینەب سەهلانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: قۆناغی پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق، قۆناغی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە پۆستە حکوومەتییەکانی عێراقە، پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەستی حزبی دعوە-دا نامێنێت و دیکە حیزبە شیعەکان ئەو پۆستە بە دەست دێنن هەروەها پۆستی سەرۆک پەرلەمانی لە دەستی پارتە ئیسلامییەکان دەردێت و دەگاتە کەسایەتییە موعتەدیلەکانی ئەهلی سوننە.

سەهلانی زیادی کرد: ئاڵوگۆڕی سیاسی لە هەرێمی کوردستانیش پیشان دەدات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ڕادەستی کۆمەڵی ئیسلامی یا بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13655

Your Comment

You are replying to: .
captcha