بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەینەب سەهلانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: قۆناغی پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق، قۆناغی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە پۆستە حکوومەتییەکانی عێراقە، پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەستی حزبی دعوە-دا نامێنێت و دیکە حیزبە شیعەکان ئەو پۆستە بە دەست دێنن هەروەها پۆستی سەرۆک پەرلەمانی لە دەستی پارتە ئیسلامییەکان دەردێت و دەگاتە کەسایەتییە موعتەدیلەکانی ئەهلی سوننە.
سەهلانی زیادی کرد: ئاڵوگۆڕی سیاسی لە هەرێمی کوردستانیش پیشان دەدات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ڕادەستی کۆمەڵی ئیسلامی یا بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment