ئێمه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌هلی حه‌ق) ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئه‌وان و به‌پێی مه‌رجه‌كانی ئه‌وان دیاریی ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2018 قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌هلی حه‌ق) له‌ تویتێكدا كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی فه‌تحه‌وه‌ دیاریی ده‌كرێت یان كه‌سێک ده‌بێت كه‌ به‌و مه‌رجانه‌ی ئێمه‌ دایده‌نێن پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت."

پێشتر عه‌لی ئه‌دیب سه‌ركرده‌ی ده‌ركه‌وتوو له‌ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ڕای‌گه‌یاندبوو قسه ‌كردن له‌سه‌ر ده‌رچوونی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له‌ ده‌ستی حزبه‌كه‌ی "هیوا و خۆزیا‌"یه‌ و ناكرێت پشتی پێ ببه‌سترێت.

شایانی باسه‌؛ بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 12ی ئاداری داهاتوو ساز بكرێت و تێیدا 328 كه‌س هه‌ڵببژێردرێت که‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ که‌ ‌پاش تێكشكانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی له‌و جۆره‌ له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش، هه‌ر هاوپه‌یمانی و حزب و لایه‌نێک زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریی بكات و پۆسته‌كه‌ بۆ خۆی یان بۆ كه‌سێک دیاریی بكات كه‌ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ سیاسییه‌كانیدا ده‌گونجێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13654

Your Comment

You are replying to: .
captcha