یارمه‌تییه‌کانی سێ وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ريه‌ک له‌ وڵاتانى ھۆڵه‌ندا، به‌لجیکا و لیتوانیا ڕایان‌گه‌یاند که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕاهێنانی هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى 29 وڵاتی ئه‌ندام له ‌ناتۆ له ‌برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

پێش ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ له ‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری کوردستان 24 که‌ ئاراسته‌ی ھه‌ر سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ھۆڵه‌ندا، به‌لجیکا و لیتوانیا كرا که‌ ئاخۆ ھێزی ھاوپه‌یمانان و ھێزه‌کانی ھۆڵه‌ندا، به‌لجیکا و لیتوانیا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕاھێنانی ھێزی پێشمه‌رگه له ‌وه‌ڵامدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌ر سێ وڵات که‌ ئه‌ندامن له‌ ناتۆ و ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن چوونکه ئه‌و یارمه‌تییانه‌‌ گرنگه‌ بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ھێزه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13650

Your Comment

You are replying to: .
captcha