کوردپرێس:
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا داوای لە بەرپرسان کردووە پێشنیاری لایەنە شیعەکان بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق ڕەت نەکرێتەوە چوونکە ئەو پێشنیارە پشکی هەرێمی پاراستووە.
عەلی حەمە ساڵح، لەو بارەیەوە نووسیویەتی: لایەنە شیعیەکان پێشنیارێکی نوێیان ھێناوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پشکی ھەرێم، بەراورد بە واقعی عێراق و ڕێکنەکەوتن، ئەم پێشنیارە خراپ نیە و پشکی ھەرێمی کوردستانی پاراستووە، ھەرێم بۆ خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت ٢١٠ ھەزار بەرمیلی بۆ دەمێنێتەوەو ٢٥٠ ھەزار بەرمیلیش ڕادەستی سۆمۆ دەکا، بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی نیوەی داھاتە نانەوتیە فیدڕاڵیەکانیشی بۆ دەمێنێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە، هیواخوازە لایەنە کوردیەکان ھەمان ھەڵەی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنان نەکەن! بەبێ دراسە ڕەتیان کردەوە و دواتر حکوومەت دەیوست دانوستان بۆ تەنفیزی بکات.
پێشنیازی شیعە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ھەرێم:
یه‌كه‌م: شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلا بكرێنه‌وه له 2004ه‌وه تا 2020. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی به هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێری هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌كان ده‌كات.
دووه‌م:
أ- رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
ج- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردوو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێكران، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه قسته‌كانی قه‌رزی په‌یوه‌ست به هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق داده‌نێت به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی پێنج ساڵیی.
چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به پێدانی زانیاری له باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ی وه‌زیفی و بڕی ته‌رخانكراوی دارایی بۆیان له خشته‌ی هێزی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، باری شارستانی به‌نداو و كه‌شناسی) بۆ فه‌رمانگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له خشته‌ی هێزی كار له وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم بڕیاری لێدراوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك به خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یێک له بودجه‌ی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی 25 بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019
Your Comment